بەرپرسی باڵای كۆمپانیای ئەپڵ تیم كوك لە میانی بەشداری كردنی لە كۆنفرانسی ساڵانەی پێشكەوتنخوازانی جیهان رێكلامی ناساندنی ئەپل موزیكی كرد بۆ ئای ئۆ ئێسی ٩. كوك ئاماژەی بەوەدا كە ئەپل موزیك ئەزموونی موزیك بەتەواوی دەگۆڕێت.
بڕیارە ئەو ئەپلیكەیشنە نوێیەی ئای ئۆ ئێس بۆ سێ مانگ بەبێ بەرامبەر بێت. ئەپل موزیك كە بڕیار وایە لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆس دا بەكاربهێنرێت، بۆ ماوەی سێ مانگ بەخۆڕایی دەبێت و لە ١٥٠ وڵاتی جیهاندا دەبێتە خاوەنی رادیۆی ئینتەرنێت.
هەر لە ئای ئۆ ئێسی ٩دا یەكێك لە تایبەتمەندیەكان بریتی دەبێت لە بەرز كردنەوەی توانای سێ سەعات لە شەحن.
بڕیارە ئای ئۆ ئێسی ٩، رێژەی زیرەكیەكەی زیاتر بكرێت و بە رێژەی لەسەدا٤٠ هەڵەی كەمترەوە دەكەوێتە بازاڕەكانەوە.
یەكێكی تر لە ئەپلیكەیشنە نوێیەكانی ئای ئۆ ئێسی ٩ بریتی دەبێت لە فۆلدەری نیوز، كە تێیدا لە چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە هەواڵی تێدا كۆدەكرێتەوە.
لە سیستەمی نوێدا و لە بەشی (نۆت) دا، نوێكردنەوەی ئەپلیكەیشنەكانت بۆ دێت و ئەگەر خوازیاربوویت وێنە داخڵی نوێكردنەوەی ئەپلیكەیشنەكان بكەیت، بە دەست دەتوانیت وێنەكە بكێشێت.
No comments :
Post a Comment