Powered by Blogger.

Monday 29 June 2015

Windows 10 کۆتایی زنجیرەکانی ویندۆز دەبێت

بەرپرسێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرای دەکات سیستمی کارپێکەری "Windows 10" کۆتا وەشانی زنجیرەی ویندۆز دەبێت، ئەو سیستمە کارپێکەرەی زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە نێوان کۆمپیوتەرە تاکەکەسییەکانی جیهاندا.
جیری نیکسۆن گەشەپێدەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆی تایبەت بە مایکرۆسۆفتدا کە لە ویلایەتی شیکاگۆ بەسترا، ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا کار بۆ تەواوکردن و وەشاندنی دوا وەشانی ویندۆز "Windows 10" دەکەن.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتا وەشانی ویندۆزی بە جۆرێک داڕشتووە زۆرترین کەس بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت و بەکاری بهێنێت، هەروەها "Windows 10" کار دەکات لەگەل سەرجەم ئەو ئامێرانەی بە سیستمی کارپێکەریی کار دەکەن تا بەکارهێنەر بتوانێت یەک سیستم بۆ سەرجەم ئامێرەکانی بەکار بهێنێت.


No comments :

Post a Comment

ماڵپه ری ئه رده ڵان نێت ©2015-2016 ، www.ardalannet.blogspot.com |